|
ئاڵڤین لەنگدن كۆبێرن یەكێكە لەو
فۆتۆگرافەرانەی لەسەدەی نۆزدەدا گۆڕانیان بەسەر بواری
فۆتۆگرافی هێناوە.كۆبێرن ساڵی 1882 لە بۆستن لەدایك بووە،
كاری فۆتۆگرافی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1899 كاتێك بۆ دیتنی
ئامۆزاكەی سەردانی لەندەن دەكات و لەوێ خولیای وێنەگرتن
دەبێت. كۆبێرن سەرەتای ساڵی 1902 ستۆدیۆیەك لە نیویۆرك
دەكاتەوە، و دواتر ئاشنایەتی لەگەڵ فۆتۆگرافەری بەناوبانگ
“ ئەلفرێد ستەیگلیتز” پەیدا دەكات و لەڕێگەی ئەویش
ئاشنایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ زۆر لە فۆتۆگرافەرەكانی ئەو
سەردەمە پەیدا دەكات. پاش ئەوەی كۆبێرن زۆر كارامە دەبێت
لەگەڵ هونەری فۆتۆگرافی ئەو سەردەمە و نوێكاری دەخاتە ناو
ستایلەكان، ساڵی 1902 نیۆیۆرك بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە شاری
بەریتانیا و لەوێ تا رۆژانی كۆتایی ژیانی دەمێنێتەوە. لە
بەریتانیا زۆر پێوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ گرووپی هونەری
تەكعیبی ئینگلیزی “ ENGLISH GROUP OF CUBISTS” كە پێیان
دەگوترێ ڤیكتۆریەكان، پەیدادەكات و زۆر لەسەر ستایلی
ڤیكتۆریەكان كاردەكات و سەركەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.
كۆبێرن، سەرەڕای داهێنان و نوێكاریەكانی لە ستایلی
AVANT-GARDE-ORIENTED “ “، نازناوێكی گەورەی بۆخۆی دروست
كرد بە ئیش كردن لەسەر پۆرترێتی كەسایەتیە بەناوبانگەكانی
ئەو سەردەمە، و هەموو ئەو پۆرترێتانەی لە ساڵی 1913 و ساڵی
1922 لە دوو بەرگی جیادا بە ناونیشانی مێن ئۆف مارك (MEN
OF MARK ) بەچاپ گەیاند و بڵاویكردنەوە. |