پێشەكی: پەروەرەدكردنی منداڵ یاخود مێرد منداڵ و چاودێری كردنی لەو كارانەی مرۆڤ هەر لەسەرەتای منداڵی پیادەی كردووە، و هەر لەڕەمەكەدا هەستی بەلێپرسراویەتی كردووە بەو ئەركە سروشتیەی سەرشانی هەڵساوە لەبەرامبەریاندا، و كاریگەریش بووە بەو بارودۆخە ژینگەییەی كەتێیدا ژیاوە و رەنگدانەوەی بەسەر بڕی وەرگرتنی ئەم پرنسیپە رەفتاریە بڕیار لەسەردراوە هەیە و رادەی گونجان و پێداویستی كۆمەڵگەكەی و ئەو بارودۆخە ژیانەی كە جۆرێكی تایبەت لەرەفتاری تاكە كەسی و كۆمەڵایەتی بەسەر دەسەپێنێ و كارێكی سروشتیە هەڵسان و كەوتەكانی كاریگەر بن بەو.
كورد و بیرۆكەی...
ئارەزووەكانی ئەو خەڵكە بێت كە بەئازادانەو بەبێ هیچ پاڵەپەستۆیەك ئامادەبوو لەپرۆسەیەكی دیموكراتی واز لەهەندێك ماف و ئازادییەكانی بهێنێت بۆ چەند ئەندامێك كە نوێنەرایەتیان بكەن بۆ پیادەكردنی ئەو مافانە، هەر بۆیەش دەبینرێ كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەروانگەی بڕوای تەواوی كە دەبێ رژێمی سیاسی دەربڕی و یست و ئارەزووەكانی خەڵكی بێت بەتایبەتی لەهەردوو كابینەی سێهەم و چوارەم هەمیشە لەو داواكاری و پێداویستیانەی كۆلیوەتەوە كە داخوازی زۆربەی خەڵكی كوردستانە.
كار و چالاكیەكانی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵانی رابردووی نزیك توانی بارودۆخێكی ئەوتۆ ئامادە بكات كە ئەو لێكدانەوە دووپات بكاتەوە كە رێز گرتنی خەڵكی لەدەسەڵاتی سیاسی ئەمڕۆی هەرێم لەبەر دەسەڵاتی زەبرو زەنگەكەی نیە بەڵكو سەرچاوە دەگرێت لەو راستیە كە ئەم دەسەڵاتە هەڵقوڵاوی ویستی جەماوەر و دەربڕی داواكاریەكانیەتی و هەر ئەم جۆرە دەربڕینەش كە بۆتە هۆكارێكی كاریگەر كە ببینرێ هەرێمی كوردستان لەدوای (11) ساڵ ئازادیدا رووە و گۆڕانكاریەكی جۆری و بابەتی هەنگاو دەهاوێژێت لەپێناو دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی شارستانی كە پاراستنی ماف و ئازادییەكانی خەڵكی بەبنەماو هێڵكارە سەرەكیەكانی بەرنەمەو پەیڕەوی ئەم دەسەڵاتە دەژمێردرێ و رەوتی رووداوەكان و بەگەواهی دۆست و لایەنگرانی دۆزەكە تا رادەیەك توانراوە ئەم راستیە بەسەرجەم كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی نیشان بدرێت.
بۆیە بنەمای چاودێری كردنی منداڵ یەكێكە لەبنەما سروشتیە بڕیار لەسەردراوەكانی بۆ سیستەمی خێزانی و-كۆمەڵایەتیەوە، ئا لێرەدا گرنگی خود لەپەروەردەكردنی منداڵ و گرنگی نیشتمانی لە ئامادەكردنی بۆ لێپرساویەتی هەڵگرتن و پێش خستنی رەوشی ووڵاتەكەدا، لەوانە ئەوە راست بێ كە دەڵێت ئەو دایكەی بەدەستی راست بێشكە رادەژنێ ئەوا بەدەستی چەپی جیهان رادەژێنێ، كەواتە بەدەستی ئامادەكردنە باشەی كە دەیبەخشێتە منداڵەكەی ئەوەیە كە دوا رۆژی هەموو جیهان دابین دەكات و كۆمەڵگەیە چەوتی رەوشتی و رەفتارەكانی دەپارێزێت، رۆژگاری ئێستامان پڕبووە لەهەندێ گیروگرفت كە شێوەیەكی سۆزداریان هەیە وەكو گیروگرفتی بەجێ هێشتنی رۆڵەكەی و پشت گوێ خستنی و گرنگی نەدان لەمافە منداڵیەكانی لەیاری كردن و خۆشیدا، ئەمە جگە لەو كێشە نوێیانەی سەریان هەڵداوە وەكو فشاری ئابووری و شارستانی و دروست بوونی جۆرە بایەخ نەدان و گرنگی نەدانیەك بەو كارەسات و نەهامەتیانەی كە بەر كەسانی تر كەوتوون و لەدەست دانی رۆڵی باوك بۆ رێنمایی كردن، ئەمەش بۆتە هۆی هەڵسانی بەكاری تاوانكاری و گەشە كردنی رەگی گەندەڵی لەناخیداو گەورە بوونی گیانی شەڕانگێزی تیایدا. و لەبەر ئەم هۆكارانە بوو كە ئەم بابەتە و بۆ لێكۆڵینەوەكەم هەڵبژارد لەسایەی یاسای چاودێری نەوجەوانانی پەیڕەو كراو تا چەند لەگەڵ بڕیاری پەرلەمانی كوردستان دەگونجێ بەبەرزكردنەوەی تەمەنی لێپرساویەتی سزادان و لەبەر ئەو مەبەستە لێكۆڵینەوەكەم دابەش كردووە بەسەر دوو بەشدا و لەبەشی یەكەمەدا لەمیانەی دوو باسدا لەبارەی (كەتنكاری نەوجەوانان) دواوەم لەبەشی دووەمدا باس لەرێگەی چارەی وانستیانەی نوێ بۆ چارەسەركردنی كەتنكاری و ئەو كردارانەی دەكرێت بۆ رێگە چارەی دواتر و رۆڵی داواكاری گشتی لەپاراستنی خێزان و منداڵ و چاودێری كردنێكی رەوا: خوا رێنمایمان بكات بۆ كاری باش و كرداری چاكە.
بەشی یەكەم/لاساری نەوجەوانان:
كێشەی كەتنكاری نەوجەوانان بریتییە لەو كێشە بنچینانەی كە روو بەرووی كۆمەڵگە دەبێتەوە كە لەبنەرەتدا كۆمەڵگەیەكی لادێیی كشتوكاڵی بووە ئەو داب و نەریت و بەها و پێوەرانەی كە دەست نیشانی شێوازی رەفتارە كۆمەڵایەتی و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانی دەكات بۆ رۆڵەكانی و گۆڕاوە بۆ كۆمەڵگەیەكی شارستانی ئاڵۆز لەئەنجامی بوونی كۆمەڵێك گۆڕانكاری رۆاڵەتی وەكو هاتنە ناوەوەی هۆكاری ئابووری و پیشەسازی و تێكەڵ بوونی لەگەڵ شارستانی كۆمەڵگە پێشكەوتووەكان، گەر بێتو سەیری ژیانی ئەو كەسانە بكەین دەبینین ژینگەی خێزان و قوتابخانە و كۆمەڵایەتی كاریگەری خراپی بەسەر رەفتارەكان و پێ گەیشتنی كەسایەتیان هەیە كەوای كردووە كە جەخت لەسەر كەسایەتی مرۆڤی لادراو بكرێت و لەسەر ئەو هۆكارانەی كەبەرەو تاوانكاری دەبات، ژینگەی ئەو دەوروبەرەیە كە نەوجەوان دەپارێزێ لەكەتنكاری گەر بێتو راستەوخۆ لایەنەكانی پاك بۆ گەڕانەوە بۆی و لەهەمان كاتدا پاڵیان پێوە دەنێت بۆ تێپەڕێن و بڕینی بەربەستە رەوشتیەكان بۆ ئەوەی پیشەكەی ببێتە شەرمەزاری و لاساری كردن تێوە نوێیەكان هۆكاری لاساری و پێكهاتەكانی راڤەكردووە هێڵەكانی ئەم هۆكارانەی زۆر بەووردی كێشاوە كە بریتین:-
1-پاڵنەرە خودییەكان: زۆرجار لەڕەگەزەكانی وەكو پەشێویە رەمەكی و سۆزداریەكانەوە پەیدا دەبێ بۆ ئەوەی تارمایەی مەترسیدار باڵ بەسەریدا بكێشێت و لاوازی لە هۆشدا لای نەوجەوان سەرهەڵدەدات.
2-پاڵنەرە ژینگەیەكانی لەماڵەوە بۆ قوتابخانەو ئینجا هەژاری و هاوڕێی خراپ كەڕەگی تاوانكاری لەناخی نەوجەوان دەچێنن و وێنەی تاوانكاری لەلا روون دەكەنەوە نەوجەوان وەكو هەویرێكی شێلدراوە لەجەستەی كۆمەڵگەدا كە دەتوانرێ زۆر بەئاسانی دابڕژێتەوە تا وەكو دەبێتە كەسێكی پیرۆز، لاساری نەوجەوان لەراستی مانای ئەوە ناگەینێ كە ئیتر كەوتۆتە نێو زەلكاوی خراپەكاری و پیسی و هەڵەوە، بەڵكو هەمان ئەو گیانە پاك و بێ گەردەیە كە تۆز و خۆڵی لەسەر نیشتوە بەهۆی لەدەست دانی چاودێری و خراپی رێنمایی كردنەوە، گەر ئەم تۆز و خۆڵەی لەسەر بتكێندرێ ئەوا لەكاری لاساری كردن دوور دەكەێتەوە، و ئا لێرەدا پێویستە بۆ مێژووی رابردووی پەرەسەندنی لاساری ئەو جەوانانە بگەرینەوە لێیان كۆڵینەوە ئینجا یاساكانی ئێمە لەم بارەیەوە دابینی كردووە.
-بەشی یەكەم/ باسی یەكەم، مێژووی پەرەسەندنی لاساری نەوجەوانان.
گەر بمانەوێ لەبارەی ئەم تاوانەوە هاوشێوەی تری لەكێشەكانی نەوجەوانان بخەینە بەر باس و لێكۆڵینەوە تێ رامانی لەبارەیەوە بكەین ئەوا بۆمان بەدیار دەكەوێت كە هەژاری و بێ دەرامەتی هۆكارن بۆ پاڵپێوەنانی زۆربەی نەوجەوانان بۆ لاساری و گەروا نەبوایە ئەوا كارانەیان ئەنجام نەدەدا كە دژ بەسیستەمی گشتین، مرۆڤ لەیەكەم رۆڵیدا تاوانی ناسیوە و بەكاری تاوانكاری هەڵساوە هەر لەو كاتەوەی خوا بەتەنیا دروستی كردووە، یاخی بووە و سزا دراوە یاخی بوون بەرگرنەبوە لە تاوانكاری جێبەجێ كردنی فەرمانی پێویست جا گەر خودایی بێت یاخود كۆمەڵایەتی، هەروەها تاك لەو كاتەی كۆمەڵەی لەژمارەی لەساڵانی یەكەمی تەمەنیدا ناتوانێ چاكەو خراپە لێك بكاتەوە تەنیا باوەڕی بەبنەمای چێژ وەرگرتن هەیە، كە ئەمەش وای لێ دەكات بەدوای لەزەت وەرگرتنەوە وێڵ بێ و بەبێ ئەوەی شتێكی تر لەبەر چاوبگرێ و گرنگی پێ بدات لە هەموو شێوەیەك لەئازار دوور بكەوێتەوە كارێكی وا ئاسان نییە یاسای دانراو زۆر بگەڕێنینە دواوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو مامەڵەیە بوەستین كە نەوجوانان كردوویانە. كەچی دەتوانین ئاماژە بەیاسای رۆمانی بدەین كە بەر لەشەریعەتی ئیسلامی سەری هەڵداوە دەقێكی تایبەتی لەبارەی نەوجەوانان تێدایە كە جیاوازی لەنێوان منداڵ كردووە، كە لەتەمەنی حەوت ساڵیداو لەتەمەنێكی لەپاشتردا منداڵی بچووك لێپرسراوی تاوانكاری دەبێ گەر تەمەنی لەمە زیاتر بوو، گەر ئەوەی لەسەر چەسپا كە زیانی بەكەسانی تر گەیاندووە، جا بۆیە سەركێشی هەندێ لە نەوجەوانان بۆ كەم و كورتی لەسروشتیاندا ناگەڕێتەوە یاخود گرفتی دەروونی یاخود لاوازی لەدروست بوونیاندا، بەڵكو بۆ ژینگەی دەرەوە و ناوەوە دەگەڕێتەوە لەلێك هەڵوەشانەوەی خێزانی، جا بەمردن یاخود كەم ئەندامی و نەگونجان یاخود لەدەستدان یاخود هاوڕێی قوتابخانە و رۆڵی سینەما هەموو ئەوانە كار لەویستەكانی دەكات یاخود لەناوی دەبات، نەوجەوانان گیروگرفتێكی یاسایی و دادوەری و زەرەرمەندیەكی كۆمەڵایەتی و ئابووری مەترسیدار دەنوێنن، بەهۆی لەدەست دانی بەشداربوون لەكرداری بونیاد و گەشەسەندنی كۆمەڵگەیە و ئەوانە هێزێكی لەكار كەوتووی بێ بەرهەمن و دەبنە ئەرك بەسەر خزم و كەسیان و ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ كەسانی تر ببەستن و خەم و بێ بەشی بەسەر روخساریانەوە رەنگ دەداتەوە.
|