زیاتر! زیاتر! زیاتر
لە رێگەی گەیشتن بەسەدەی بیست و یەكدا، وا دێتە بەرچاو كە زۆربەی دایك و باوكانی چینی ناوەراست گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەگەر بێت و زیاد لە پێویست كار بكەن، كارێكی باشیان كردووە، دوای ئەوە هەر لەسەر هەمان شێواز بڕیاریان داوە كەوا منداڵەكانیشان بەكاری زیاد لەپەل و پۆ بخەن، چەندین ساڵە كە هۆی ناتەواوی جەستەیی لەئەمریكا كەم توانایی سێكسیی نەبووە، بەڵكو گەورەترین كێشە لە ئەمریكا نەبوونی مەیل و هەوەسە، لەوانەیە بپرسن: (ئەو بابەتە چ پەیوەندیەكی بەگەورە كردنی منداڵەوە هەیە؟)، بەڵام بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ نەبوونی مەیل و ئەنگیزە لەچەند شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت، یەكێك لەو هۆیانە ئەوەیە كە بەداخەوە زۆربەی پێگەیشتوان (بالغ) تا ئەندازەی مردن كار دەكەن، كاتێك ژیان لە پارسەنگی خۆی دەردەچێت، لەساڵی (1997) ئەستیوبرگ، لەرۆژنامەی (ئەستار تریبیون مینیا پولیس) نوسیویەتی: بزوتنەوەی سادەبوون بەمانای نینۆك وشك و بێ كەڵك نییە، بەڵكو ئامانج ئەوەیە كە لەژیاندا بەشێوەی پارسەنگ رەفتار بكەین.
ئێمە وەكو دەروونناس لەیادەوەری كار زیاتر لەوانە دەزانین كە سەردانمان دەكەن، خێزانەكان بەراددەیەك تێكەڵی كار و بەدەستهێنانی سەرمایە و كە كاتیان بەدەستەوە نامێنێت بۆ كارێكی تر، مەبەستمان لەكاری تر، (بەسەر كردنەوەی خانەوادە، پێكەنین، هەست، یاری و شادی، هەست كردن بەشادی یاخود ناخۆشییە).
بۆ ئەوەی زیاتر مەبەستەكەمان شی بكەینەوە، رێگەمان بدەنێ دەربارەی شێوەی چارەسەری ئەوانە قسەبكەین كە سەردانمان دەكەن، ئێمە لەژووری چارەسەر، لەجێگایەك فەهرەستێك لەو هەست و سۆزانەی كە مرۆڤ تاقیدەكاتەوە دەكات، هەڵدەواسین، كە هەموویان هەستی ساغ و باشن، ئەو هەستانە بریتین لە (توڕەیی، غەم، رەنجان، خەجاڵەت، ترس و تەنیایی).
ئێمە لە دەستپێكی دانیشتنەكەدا كۆنترۆڵی هەستەكان دەكەین، دەمانەوێ بزانین كەوا مراجعەكانمان چ هەستێكیان هەیە، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی كەوا نەخۆشەكە بۆ ماوەی چەند ساتێك بیر لەو شتە بكاتەوە كە لە دەروونیدایە، ئەو بابەتە سادە دێتە بەرچاوە، بەڵام لەراستیدا كارێكی زەحمەتمان لە نەخۆشەكە دەوێت، ئەو كەسانە بەراددەیەك تێكەڵ (كار، چاوپێكەوتن، تەلەفۆن، فاكس و بەرهەمهێنانن) كە تا رادەیەك خەریكە هەستەكانی خۆیان بیر دەچێتەوە.
چۆن دەتوانی پەیوەندی ئیحساسیی لەگەڵ كەسێك پەیدا بكەی، ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ هەموو هەستەكانی ناو فەهرەستەكە نەبێ.
ئەگەر بتوانی وەڵامی ئێمە بدەیتەوە، بەبێ یەك ووشە پرسیار كرن ئێمە تەواوی دارونەدارمان دەدەین بەئێوە، بەڵام بیرتان نەچێت ئێمە قسەمان لە پەیوەندی هەست و سۆز كردووە، شتێكی لەشێوەی هاوسەرگیریی یان خۆشەویستیەكی درێژخایەن، برادەرایەتیەكی قووڵ یان پەیوەندی نێوان منداڵ و دایك و باوك، بەبێ دۆزینەوەی هەست و سۆزی خۆت ناتوانێ پەیوەندیەكی هەستیی و خۆشەویستیت هەبێ بەگوێرەی (میتافیزیك) ئەوە شتیكی مەحاڵە، بەڵام لەئێستاماندا، ملیۆنەها ئەمریكی لە بارودۆخێكدان هەتا ئەگەر لەمنداڵیشیاندا فێربووبن كە پەیوەندیان لەگەڵ هەستەكانی دەروونی خۆیان هەبێ، ئێستا لەبەر سەرقاڵی خۆیان ناتوانن ئەو كارە بكەن.
نەبوونی هەست و سۆز و مانای نەبوونی بوار بۆ سۆز و خۆشەویستی، و ئەگەر بوارێك بۆ هەست و سۆز نەبوو خۆشەویستی نامێنێت، كەواتە لەو بارودۆخەدا ناتوانی بیر لە بوونی خانەوادەیەكی رێك و پێك و پەیوەست بكەیتەوە و ناتوانی بیر لە پەیوەندییەكی باشی سێكسیی بكەێتەوە كەواتە هەموو ئەمانەی سەرەوە پەیوەستن بەیەكەوە.
|