لە فیلمە نوێەكەیدا ئەكتەری بەناوبانگ جێنیفەر ئەنستۆن رۆڵی گوڵ فرۆشێك دەگێرێت و عاشقی پێاوێكی دەوڵمەند دەبێت كار لە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی كاڵای جۆراوجۆر دەكات.
لە فیلمی Love Happens دا (ئیلوییز) كە هونەرمەند جێنیفەر ئەنستۆن رۆڵی تێدا دەگێرێت لە یەكێك لە ئۆتێلەكانی شار لە ناكاوەوە لە گەڵ دكتۆر بۆرك (هونەرمەند ئارۆن كارت رۆڵی دەگێرێت) بەریەكتر دەكەون هەموو ئەوشتانەی لەدەستیدایە دەكەوێتە خوارەوە دكتۆر بۆرك هەوڵدەدات یارمەتی بدات شتەكان كۆبكاتەوە دوای ماوەیەكی كورت هەردوكیان پێكەوە قاوە دەخۆنەوەو گفتووگۆ دەكەن، دوای ماوەیەك هەردووكیان یەكتریان خۆشدەوێت، بەڵام ئایا ئەمە لە ژیانی واقعیدا روودەدات؟ یان كومیدیایەكە ئەم جۆرە كارە خەیاڵمان بۆ دروستدەكات؟
لەراستیدا بینەر خولیای رۆلی ئەم ئەكتەرە لاوو شۆخە دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بورك نەیتوانی رۆڵی خۆی سەركەوتوانە بگێرێت و ببێتە جێگای سەرنجی بینەران، ئەمە بەپێی زۆربەی رەخنەگرانی هونەری.
جێگای باسە دەرهێنەرو چیرۆكنووسی فیلمی(Love Happens) برنارد كامپ یارمەتی جێنیفەر ئەنستۆن داوە تا بەباشترین شێواز دەركەوێت، وەك گوڵفرۆشێكی جیاواز كە ئارەزوی شیعرو هۆنراوەی خۆشەویستین و سەردانی ئۆتێلەكان دەكات تا تابلۆ هەڵواسراوەكان ببینێت، كار گەیشتە ئەوە لەگەڵ چەند كەسێك كە پێشتر نایان ناسێت بچێت بۆ ئەم شوێنانە، تا ئەوكاتەی چاوی كەوت بە بۆرك، هەرچەندە كەسایەتی بۆرك تا رادەیەك سەیرە، بەڵام پیاوێكی هەستیارە بەدەست چەند گرفتێكەوە دەناڵێنێت، پەیوەندی نێوان بۆرك وایلۆیز لەرووداوو گۆرانكاریەكانیدا تارادەیەك پەیوەندیەكی سەیرە، بەڵام ئەكتەرەكانی وەك ئەوەی لەدەرەوەی نووسینەكدان و بەشداریان نەكردووە لە پیخستنی پەیوەندی نێوان دوو پاڵەوانی فیلمەكە، بەڵكو لەدوورەوە تەنها چاودێری رووداوەكانیان كردووە. بینەران لەفیلمەكدا چێژ لە رۆڵی جێنیفەر ئەنستۆن وەردەگرن بە پێەوانەی ئارۆن ریكارت كە نەیتوانی رۆڵێكی بەرچاوبگێرێت.
|