یەكەم: كاڵەك
توێژەرانی فەڕەنسی ئامۆژگاریان دەكەن، كە كاڵەك خواردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەمۆكی/سترێس گرنگی زۆری هەیە. لە میانەی لێكۆڵینەوەكانیاندا توێژەرانی فەڕەنسی بۆیان دەركەوتووە، كە ئەنزیمی گرووپی "Superoxide dismutase"ی ناو كاڵەك تایبەتمەندی كاریگەریی ئۆكسیدی هەیەو خەمۆكی و شەكەتی بەربەست دەكات، هەروەك توێژەران لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Nutrition Journal"دا نووسیوویانە.
ئەنجامە سەرەتاییەكان لەسەر چەند خۆبەخشێك كاردانەوەی پۆزەتیڤی نیشانداوە، كە بۆ ماوەیەكی زۆر گیراوەی خەستی شەربەتی كاڵەكیان پێدرابوو، لەم لێكۆڵینەوەیەدا 70 خۆبەخش دەنكی گیراوەی خەستی كاڵەكی پلاسیبۆی بە نیشاستەیان پێدرا. لە هەفتەی یەكەمدا خۆبەخشانی هەردوو گرووپ باسیان لە كەم بوونەوەی خەمۆكی و شەكەتی كرد، بەڵام بەشداربووانی گروپی یەكەم لە ڕۆژەكانی دوای هەفتەی یەكەمدا هەستیان بە باش بوونێكی زیاتر كرد بوو، لە كاتێكدا ئەم دیاردە پۆزەتیڤە لە بەشداربووانی گرووپی دووەمدا بەدی نەكرابوو. وەك دەردەكەوێت، ئەنزایمی گوشراوی كاڵەك سەرنجی مرۆڤ زیاتر دەكات و شەكەتی لەش و كێشەكانی خەوتن چارەسەر دەكات.
بۆ جیاكردنەوەو دەستنیشانكردنی كاریگەری تەواوی ئەنزایمی سوودمەندی ناو كاڵەك و جیاوازی ئەوەش لەگەڵ پلاسیبۆی بەكارهاتووی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا توێژەران بەنیازن لێكۆڵینەوەی زیاتر لە هەمبەر ئەنزایمی گروپی "Superoxide dismutase"ی ناو كاڵەك ئەنجام بدەن. توێژەران، كاریگەری پۆزەتیڤی ئەنزایم بۆ توانینیەكان دەیگێڕنەوە، كە دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی خەمۆكی و دڵتەنگی. توێژەران ناوی "Oxidative Stress" لە ڕادیكالە سەربەستە بەرەڵابووەكانی ناو شانەكانی خانەدا دەنێن، كە هۆكارەكانیان پڕۆسەی كیمیاوین.
دووەم: خوێ
كاریگەی خوێ لەسەر تەندروستی مرۆڤ یەكجار زۆرە، هەربۆیە دەكرێت ڕوون بكرێتەوە كە زۆر بەكارهێنانی خوێ لە لایەن مرۆڤەوە بەبێ هۆكار نەبێت. توێژەرانی زانكۆی "Iowa" لەمیانەی چەند تاقیكردنەوەیەكدا خۆراكی چەند جرجێكی تاقیگەیان ناشۆر كردو ئەو ناشۆریەش جرجەكانی دووچاری خەمۆكی كردەوە. لەژێر تیشكی ئەم ئەنجامەش توێژەرانی ئەم لێكۆڵینەوەیە پێیانوایە كە خوێ دەكرێت وەك دژە خەمۆكییەكی سروشتی دەستنیشان بكرێت.پرۆفیسۆر "كیم جۆهینسۆن" لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Physiology & Behaviour"دا دەنووسێت، كە داواكردنی لەش بۆ خوێ و دەركەوتنی خەمۆكی لە كاتی نەبوونی خوێدا دەتوانێت هەمان لێكدانەوەی پەیوەستبوون بە دەرمانە سڕكەرەكانی بۆ بكرێت.
پاش ئەوەی جرجەكانی ناو تاقیگەكە بە تەنها خۆراكی بێ خوێیان دەرخوارد درا، گیانلەبەرەكان لەناكاودا زۆر زیاتر ئارەزوویان لەدەستدا. زۆری خواردنی خۆراكی ناشۆریش بووە هۆكاری وازهێنان لە خواردنەوەی شیرین یان ئاسوودەكردنی دەروون، كە جرجەكان پێشتر لەڕێگای دوگمەیەكەوە نیشانیان دەدا. ڕۆژانە لەشی مرۆڤ پێویستی بە بڕێك لە خوێیە، تا بەهۆیەوە چەند بەشێكی دیاریكراوی ناو لەش كارەكانی خۆیان بەشێوەیەكی باش ئەنجام بدەن. هەرچی سۆدیۆمە بۆ ڕێكخستنی بڕی شلەمەنییەكانی ناو لەش گرنگی خۆیان هەیە و بەو هۆیەوە ماسولكەو دەمارەكان سوود وەردەگرن. ئارەق كردنەوەو سكچوونی زۆر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی سۆدیۆمی ناو خوێن. بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی، ئایا مرۆڤ ڕۆژانە چەندی خوێ پێویستە، چەندین وەڵامی جۆراوجۆر هەیە. هەندێك نوژدار پێیانوایە كە مرۆڤ ڕۆژانە پێویستە 550 میللیگرام خوێ وەربگرێت، لەكاتێكدا هەندێكی دیكە لە دكتۆرەكان پێیان وایە كە مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە دوو یان هەشت گرام خوێ هەیە، بەڵام كورد دەڵێت:"هەموو شتێك بە خوێ و خوێش بە مانا/وەرگێڕ."
سەرچاوە: سایتی BBC
|