كەسایەتی و بنەماكانی هونەری وزە بەخۆدان
وەرگێڕانی: تاوی كۆمەڵایەتی
1 / ئەمڕۆ هەست بە ئارامی دەكەم :
ئەمڕۆ لە كەناردا دەوەستم و ملكەچی توانا باڵاكانی خۆم دەبم. رێ بەوە دەدەم كە توانستی دیسپلین كردنی خواوەند هەموو ئەوەی نیگەرانم دەكات، بەرەو ڕێكو پێكی و هەماهەنگی ببات.
مرۆڤی باوەڕدار كاتێك دەپاڕێتەوە بەڕێزەوە داوای ئەوە دەكات كەژیری پێ ببەخشرێت تا لە ئاست ئەو شتانەی شایانی گۆڕینن، ئاگایی وەدەست بێنێت.
ئەمڕۆ هەموو ئەو مەسەلەگەلانە دەخەمە ڕوو كە بۆ بڕیار لەسەردانیان بە دەستی توانای باڵاتریان دەسپێرم.
درێژەش بە بەكاربردن و كەمكردنەوەی وزەی خۆم نادەم لە چڕبوونەوە بەسەر ئەو هەل و مەرج یا پێشهاتانەدا كە لە دەرەوەی ویستی مندان. ئەمڕۆ ڕوو لە خواستەكانی خۆم دەكەم و هەست بەو ئارامی یە دەكەم كە لە ڕەهابووندا بوونی هەیە.
2 / هەموو هەست و جۆش و خرۆشە سروشتی یەكانی خۆم قبوڵ دەكەم :
هەستەكان بەبەشێك لە سروشتی مرۆڤ دادەنرێن، هەندێ جار لە ئاسایی بەدەر و هەندێ جاریش ئازار دەهێنن. هەستەكانی من هەر چۆنێك بن هەموویان لە پێناوی وەدەرخستنی تەواوەتی مندا زیندوو و پێویستن.
من قاڵیچەیەكی هونەریم كە دەرخەری هونەری خواوەندە. ئەو ڕەنگە ئاوێتەییانەی ئەو بەرهەمە زەینی یە دێننە كایەوە، هەستەكانی خۆمن.
ئەمڕۆ لە ئاست ئەو بەرهەمە ڕەنگاڵەو تێكهەڵكێشە هەمە چەشنەدا ڕادەوەستم، لێ ی دەڕوانم، بە تەواوەتی و بێ هیچ ڕەخنە لێگرتنێك قبوڵی دەكەم، ئەمڕۆ لەوەی كە هەستەكانم ڕەنگ و قوڵبونەوەیان بە ژیانم بەخشیوە سوپاس گوزاری دەكەم.
3 / توانام هەیە بەتەمەن بم، لەگەڵ ئەوەشدا ئەفسونگەر بم :
ئەمڕۆ سێ ئارەزوو لە خۆم دەنوێنم، ئەو ئارەزووانەش بەمنەوە نەبێ، پەیوەندیان بە هیچ كەسێكی ترەوە نیە، بوێری ئەوەدەكەم كە شتێك ئارەزوو بكەم پێشتر بە مەحاڵم دانابێت.
لەڕابردوودا لەوە دەترسام كە بیرو بۆچوونی ئەفسون ئامێزم هەبن، لەناو بنەماڵەو خێزانەكەمدا گیرو گرفتی زۆرم هەبوون زۆربەی كات خەونەكانم بەدی نەدەهاتن، وێرد و پاڕانەوەم لە یادی خۆم بردبۆوە و حەزەكانیشم سەركوت كردبوون، بەڵام ئیتر لە بیر و بۆچونە ئەفسون ئامێزەكان ناترسم، چونكە توانای ئەوەم هەیە زۆر لە خەونەكانم بەدی بهێنم.
هەموو ڕۆژێك خۆم لەسەر ئەوە ڕادێنم كە زۆرتر بیر لە حەزەكانم بكەمەوە. بە چەشنی كەسێكی بەتەمەن لە توانامدایە سەبارەت بەو شتانەی خوازیاریانم بڕیار وەربگرم.
4 / ئەمڕۆ لە ئاست چاوە پەنهانەكانی خۆمدا پەردەیەك دەگرمەوە :
لە پێناوی هەست كردن بە شادیدا، خۆ لە گێلیدان یان تەنانەت نا ئاسایی بوون وەدرەنگ نەكەوتووە، دەبێت لە ئاست ئەو چاوە ڕخنە گرانەی كە لە هەموو جێگەیەكدا لە گەڵمدان، چاو بەستێك ئامادە بكەم.
چاوە پەنهانەكان ئەو دەنگانەی ڕابردوون كە هیچ دوو دڵی یەك لەوەدا ناكەن پێم بڵێن لە چ كات و وەختیكدا خراپەكار یا گاڵتە ئامێز یا نەفرەت ئامێزم. ئەمڕۆ لە نواندنی ڕۆڵی گەمەكردنمدا چاو دەپۆشم ئیتر چیدی وزەو تواناكانم بەوشێوەیە بەهەدەر نادەم. ئەمڕۆ سەمادەكەم، دەخوێنمەوە، پێ دەكەنم، گەمە دەكەم، گرنگ نی یە دەنگەدەنگی دایك و باوكم چیم پێ دەڵێن. ڕێ بە خۆم دەدەم پەردەیەك بگرمەوە.
5 / بۆ ناسین و پەی بردن بەنیازەكانم دەتوانم پشت بەخۆم ببەستم :
باوەڕی تەواوم بەتواناكانی خۆم هەیە بۆ دەست نیشانكردنی پێویستی و نیازەكانم. ڕۆڵی من دەرخستنی تەواوەتی خودی خۆمە. ئەمڕۆ لە هەر دۆخێك سوود وەردەگرم تا ئەو كەسە بم كەهەم. لە ئاست نیازو پێویستیەكانی خۆمدا شەرمەزار نابم كەسێكی تایبەت بە خۆمم و نیازو پێویستیەكانیشم پاشكۆی پۆزەتیڤی كەسایەتیمن.
كەسانێك هەن واهەست دەكەن كە چاكەی منیان مەبەستەو نیازەكانم پێ دەڵێن. سوپاسیان دەكەم بەڵام گوێ بۆ دەنگی دەروونی خۆم ڕادەگرم. بەخودی خۆم نیازو ئاڕاستەو هەڵبژاردنەكانم لە پێناو شیفا بەخشینمدا دەست نیشان دەكەم. ئەمڕۆ مەیلم لەوەیە بۆ گوێ گرتن لە بانگی دەروونم كاتێك تەرخان بكەم، ئەمڕۆ بۆ پشتبەستن بەدەنگی دەروون و ڕەزامەندكردنی نیازەكانم بڕیاری ئاگایانە وەردەگرم.
6 / ئەمڕۆ لە توانامدایە كارەكانم لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدەم :
ئەمڕۆ حەسانەوەم بەخۆم داوە، پەلەم نی یە، هەنگاو هەڵدەگرم و لە كات و ساتی خۆیدا بە مەسەلەكان دەگەم. ناچاری ئەوەنیم پەلە بكەم لە توانامدایە لەدەمی خۆیدا كارەكانم ڕاپەڕێنم. زۆربەی كات لەناو خێزانەكەمدا گیروگرفتم هەبوون، بۆ دەست نیشان كردنی نیاز و پێویستیەكانم ناچاربووم پەلەپەل بكەم. پەلەم بوو بۆ ئەوەی زووتر گەورە ببم بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری ئاگایانە وەردەگرم سەبارەت بەوەی لەسەرخۆ ڕێبكەم و درك بەدەم و ساتەكانی خۆم بكەم.
هەموو ڕۆژێك بە شێوازی خۆم لە گەشەو بەرەو پێشچوونی خۆمدام هیچ كەسێك ناتوانێت سنورەكانی گەشەكردنم بۆ دەست نیشان بكات. لە ئێستادا بەتەواوی لایەنگری لە كاتژمێری گەشەكردنم دەكەم كە بە وردەكاریەكی لەئاسایی بەدەرەوە بەرەو پێشچوونم بەگوێرەی كات ڕێك دەخات ئەمڕۆ لە ئارامیەكی تەواوەتیدا گوێ بۆ كاتژمێری دەروونی خۆم شل دەكەم.
بەو ڕادەیە ڕێز بۆ خۆم لەبەرچاو دەگرم كە جوڵەی خۆم لەسەرخۆ لێبكەم و سەرنجی تەواویش لەسەر كەسایەتی خۆم و ئەو دنیایە جوانە چڕبكەمەوە كە ژیانی تێدا بەسەر دەبەم.
7 / دوور لە ترس و پەشێوی لە توانامدایە چێژ لەكاتەكانی دەستبەتاڵیم وەربگرم :
ئەمڕۆ خۆم لە دۆخی لەوەڕكردن لەنێو لەوەڕگای ژیاندا دەبینمەوە، بەتەواوی بەچەشنی ئەو ئەسپەی كە لە پێش لەوەڕكردن و خواردندا توانای ئەوەی هەیە نابێت لە بەرامبەر دەروازەی لەوەڕگادا ڕابوەستێ و نەخشەبكێشێت، منیش ئاوا بێ هەبوونی بەرنامەیەكی بەردەوام و دەست و برد لە پێناوی حەسانەوەمدا ناتوانم چێژ لە بەخششەكانی ژیان وەربگرم توانای ئەوەم هەیە بە ئاسانی گەشەو باڵاكردنی گژو گیاكان ببینم. ئەمڕۆ واز لەو بیروباوەڕانەم دێنم كە پێم وابوو دەبێت هەموو چالاكی و جموجۆڵەكانم بە ئامانجەوەبن ! پێویست بەوەناكات سەبارەت بە پشوو وەرنەگرتنێكی (( گونجاو )) لەهەمبەر خۆمدا شەرم دامبگرێت. ئەمڕۆ بوارێك بە خۆم دەدەم تا ڕەوشە جۆراوجۆرەكانی حەسانەوەم بخەمە بەر تاقیكردنەوە و ڕێ بە خۆم دەدەم كە سەبارەت بەو بابەتانەی حەز بە ئەنجامدانیان دەكەم، بڕیار وەربگرم، تەنانەت ئەگەر ئەنجامدانی ئەو بابەتانە بێماناش بێنە بەر چاو.
8 / بەو هێندە بەهێزم كە بۆ كۆمەككردن بەنیازە جێ مەبەستەكانم داوای هاوكاری بكەم :
لە پێناوی چارەسەركردنی گیروگرفتەكانمدا دەتوانم داوای هاوكاری و كۆمەك بكەم. بەلامەوە گرنگە كە خواست و هەستەكانم وەدەربخەم. جاران ناچاركردنی مرۆڤەكان بەوەی كە پەی بە نیازو پێویستییەكانم ببەن ئازاری دەدام بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەوەی لە توانامدا هەیە چەندین نەخش ڕەنگڕێژبكەم بەوەدەزانم، كەلەكاتی پێویستدا داوای هاوكاری و كۆمەك پێكردن گرنگیەكی بەرچاوی هەیە.
من كەسێكی خاوەن هێزم و لە هەمان كاتیشدا دان بەوەدا دەنێم كە لە كەسانی تر زیاتر نیم.
كاتێكیش كەپێ دەگەم، بەر لەوەی گیرو گرفتەكانم ڕوو لە گەورەبوونی زیاتر بكەن بۆ خواستی كۆمەك و هاوكاریكردنم توانایەك بۆ خۆم دروست دەكەم و ناچاری ئەوەنابم بە تاقی تەنیا بەسەر گیروگرفتەكانمدا زاڵ بم.