چۆن ڕەفتار لەگەڵ تووڕەبوونی منداڵدا دەكرێت؟
ئامادەكردنی: تاوی كۆمەڵایەتی
تووڕەبوونی منداڵ لەنێوان تەمەنی دوو ساڵان تاوەكو چوار ساڵان زۆر جار بەدێ دەكرێت. بەڵام هەندێ جار ئەوتووڕە بوونە هۆكاری نەخۆشیە، دەبینین كاتێك منداڵێك شتێكی بۆ ناكڕن زۆر بە توندی هاواردەكات و دەگریێ و خۆی دەخاتە سەر زەوی و هەندێ جار سەریشی لە زەوی دەدات .
چی بكەین لەو ساتانەدا؟
بەتایبەتی كاتێك ئەوكێشەیە ڕوودەدات لە نێوان خەڵكیدا..... یان لە شوێنێكی گشتی دا. منداڵ هەمیشە داوای ساردەمەنی یان هەر خواردنێكی تر لە سوپەر ماركێتێك یان داوای یاری منداڵان دەكات لەبازاڕی گشتی دا. ئەو كاتەی كەس و كارەكەی داواكەی قبوول ناكەن ئەوا یەكسەر دەست بەهاوار دەكات و كەس و كارەكەی تا لەو حاڵەتە ناخۆشیە رزگاریان بێت داواكەی جێ بەجێ دەكەن تەنها بەمەبەستی بێ دەنگ كردنی و دوور خستنەوەی لە بەرچاوی خەڵكی.

چۆن لەو جۆرە بارودۆخانە بڕیار بدەین ؟

لێكۆڵینەوەكانی رەوشتیی لەسەر منداڵان وا ڕادەگەیەنێ كە شتی داواكراوی منداڵ لە هاوارەكەیەتی.... پێدانی شتەكە بۆ مندالەكە وادەكات كەلەسەر ئەو حالەتەی بەردەوامبێ. چونكە ئەو جارێك وادەكات و پاشان دەبێتە عادەتی و منداڵەكە دەزانێ كە هاواركردن و خۆ تووڕەكردنی دەبێتە هۆی دەست كەوتنی ئەو شتەی كەدەیەوێ.
چی بكەین باشە؟

بۆ چارەسەركردنی ئەوكێشەیە پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەین

1- دان بەخۆتدا بگرە.... تووڕەمەبە.... ئەگەر تۆ لە شوێنێكی گشتی بووی شەرم نەتگرێ. چونكە بزانە كە هەموو خەڵك منداڵی هەیەو هەریەكە لەوانیش تووشی ئەو حاڵەتە بووە.
2- گرنگی بدە بەو پەیامەی كەدەتەوێ بیگەینیتە منداڵەكەت. بەجۆرێك كە پێی بڵیی كەتووڕەبوون و هاواركردنت زۆر گرنگ نیە تەنیا داواكاری خۆتە.
3- بیركەوە.....تووڕە مەبە هەوڵ بدە لەگەڵ مندالەكەت باسی ئەو بابەتە مەكە كەئەو دەیەوێ. هەتا ئەگەر پرسیاریشی لێكردی هەوڵ بدە لەبیری بەریتەوە.
4-هاواركردنەكەی بەتەواوی پشت گوێ خە. هەوڵ بدە كە ئەو واتێبدەگات تۆ بە شتێكی دیكەوە خەریكی.
5-ئەگەر منداڵەكەت وەستا لەگریان و هاتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. ئەوا ڕووی تێبكەو هەلێكی بدێ و وانیشانبدە كە تۆ خۆشحاڵی بەكڕبوونی. بۆی ڕوون كەوە كەچۆن داوای شتێك بكات ئەو كاتەی كەدەیەوێ. بۆ نموونە ئەگەر خواردن بوو ئەوا بۆی دەكڕی ئەگەر نەتكڕی پێی بڵی هۆیەكەی چیە كە ئەو خواردنە بۆ تەندروستیت باش نیە.
6- ئەگەر تۆ نەتوانی خۆت ڕابگری بەرامبەر بە گریان و توڕەبوونی ئەو منداڵە لەپێش چاوی خەڵك. ئەوا هەوڵ بدە ماوەیەك لەگەڵ خۆت مەیبە ئەو شوێنانەی كە حەزناكەیت بێت بۆ نموونە سوپەر ماركێت و شوێنی گشتی تاماوەیەك ڕادێت لەسەر ئەو بارودۆخە هێمنانە.
7- ئەگەر زانیت منداڵەكەت دەیەوێ دەست بە گریان بكات. تۆ هەوڵدە سەرنجی بۆ شتێكی دیكە ڕابكێشی وەكو ترافیكلایتی هاتووچۆو... یان هێمایەكی سوور... یان وێنەیەكی پێكەنین.... لەكۆتاییدا بزانە دەبێ منداڵەكەت كە شتێكی ویست تۆ هەوڵ بدەیت كە یەكسەر ڕازی بكەیت بە شتێكی تر كە سەرنج ڕاكێش بێت بۆی.