شێوەی دەرەوەمان یەكەم شتە كەكەسانی تر دەیبینێت و هەستی پێ دەكات چونكە بەچاو تروكانێك هەموو هەستی پێ دەكەن، بەڵام ئەو رێگایەی كەخۆمانی پێ هەڵدەسەنگێنین جیاوازی هەیە لەرووی ناوەوەو و دەرەوەدا كەزۆر جاران پێچەوانەی یەكترن، ئایا خۆت چۆن هەڵدەسەنگێنی بۆ شێوەی دەرەوەت؟ یاخود خۆت پێ جوانە یان نا؟
1.ئەگەر چوویتە ئاهەنگێك. ا_ لەكەس نزیك نابیتەوە. ب_ تەنها لەبرادەرەكانت نزیك دەبیتەوە. ج_ لەهەموو كەس نزیك دەبیتەوە.
2.لەبەیانیدا. ا_ ئەو جلانە لەبەر دەكەی كەشەو دات ناوە. ب_ كاتژمێرێك بەسەر دەبەیت تاوەكو جلێكت بەدڵ دەبێت. ج_ هەرشتێك هاتە بەردەستت لەبەری دەكەیت.
3.بۆ شت كرین. ا_ دەچیتە بازاڕ بەلایەنی كەم هەفتەی سێ جار. ب_ ناچیت بۆ كرینی جل و بەرگ چونكە پێت وایە هەموو شتێك لەبەرت ناشیرینە. ج_ زۆر بەكەمی دەچیت بۆ بازار بۆ كڕینی جل و بەرگ.
4.ئاوێنەكەت. ا_ زۆر لەگەڵی برادەریت. ب_ باوەڕی پێ دەكەیت. ج_ زۆرت رق لێیە.
5.كاتێ دەچیت بۆ ئارایشگا. ا_ داوای لێ دەكەیت كەپرچت كورت بكاتەوە. ب_ داوای لێ دەكەی كەبەشێوەیەك بۆت ببرێت كەتایبەت بێت بەخۆت. ج_ داوای لێدەكەیت بەنوێترین مۆدێل بۆت ببرێت.
6.ئەگەر هاتوو یەكێك قسەیەكی پێ وتی یاخود توانجێكی لێدایت چی بەخۆت دەڵێ. ا_ هەروەكو كەسەكانی پێشووترە. ب_ دڵنیام لەگەڵ منی نەبووە. ج_ من بەبەختم چونكە كەسێكی جوانم.
7.ئەگەر یەكێك جلێكی جوانی لەبەر دابێت. ا_ حەسوودی بەو كەسە دەبەیت. ب_ خۆت وادادەنێی لەجێی ئەو بیت. ج_ زۆر رات لەجل و بەرگەكەیە.
8.ئەگەر یەكێك پێی وتی جوانی. ا_ زۆرت پێ خۆشە. ب_ قسەكەی هیچ جیاوازی نیە لەلات. ج_ قسەكەی بەهەند وەرناگریت و وادەزانی بەگەمەیەتی.
9.كاتێ كەبچووك بوویت دایكت. ا_ باسی جوانی تۆی دەكرد. ب_ هەموو كات پێی دەوتی تۆ جوانترین كەسی لەم دوونیایە. ج_ قەت پێی نەدەوتی تۆ جوانی.
10.ئەگەر تەماشای ناو كەنتۆر بكەی بەخۆت دەڵێی. ا_ جلی جوانن و دوامۆدێلن. ب_ جلی ناشیرنن وادەزانم هیچ گرنگ نیە. ج_ حەزم لەگۆڕان و جلی جوانە.
ئەنجامەكان:
1.ئەگەر هاتوو هەمووی (22) (خاڵ) بوو، ئەوا تۆ خۆت پێ جوانە و زۆر متمانە بەخۆت دەكەیت و ئەو جوانیەی كەهەتە بۆت باشترین هۆكارە بۆ ئەم ژیانەت و هیچ رقت لەجەستەی خۆت نیە و چاكەو خراپەی خۆت لێك جوودادەكەیتەوە.
2.ئەگەر وەڵامەكەت لەنێوان(15_22) خاڵ بوو،خۆت بەكەسێكی ئاسایی دادەنێیت و هەندێك جار خۆت پێ جوانەو هەندێك جار نەخێر و ئەوەی پەیوەندی بەجەستەوە هەبێت هەندێك جار پێت جوانە هەندێك جار رقت لێیە، شێوەی دەرەوەت باشەو عەیبی نیە. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی وات لێ نەیێت،تۆشی نیگەرانی و توشی گرێی دەروونی بێت و وای لێی راهاتوویت كەخۆت لەكەس بەگەورە تر نەزانێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كەبۆ پێشەوە بچێت و بەرێگایەكی راست برۆین.
3.ئەگەر وەڵامەكەت كەمتر بوو لە(15)خاڵ،ئەوا تۆ جەستەی خۆت پێ جوان نیە و ئەو جوانیەت هیچ كاتێك نەبۆتە خاڵێكی ئیجابی لەژیانتدا و روخساری خۆت پێ جوانیە و یان تەركیز ناكەیتە سەر شوێنێكی جوانی خۆت لەوانەیە زۆر جوانبیت بەڵام هەستی پێ ناكەیت ئەوە بەخۆت بڵێ كەجوانی شتێكە هەتا سەر نامینێ بەڵكو جوانی ناوەوە دەمینێ و درێژەی هەیە.
twanashexany@yahoo.com
|