پێكهاتەكانی پیاز
كالیسیوم
فسفۆر
ئاسن
ڤیتامین A
ڤیتامین B
ڤیتامین C
گلوكونین
فلافینۆیدز
ئەنزیمەكانی ئەوكسیدیز و دیاسیتیز
1- پیاز چارەسەری ووشكبوونی دەمارەكان دەدات بەتایبەتی دەمارەكانی دڵ و مێشك و رێگا لە داخستنی موولولەكانی خوێن دەگرێت، هەروەها پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
2- پیاز ئارەزووی خواردن لای مرۆڤ دەكاتەوە و رۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لە كرداری چاكتركردن كرداری هەرسكردن.
3- زۆر چالاكە بۆ نەهێشتنی رەمل و بەرد لە گورچیلەدا ورێگا لە هەوكردنی پرۆستات دەگرێت.
4- میكرۆبەكان لە ناودەبات و لەش دەپارێزیت بۆیە خواردنی پیاز لەلایەن ئەو گەشتیارانەی كەبەرگریان لاوازە پێویستە بۆ پاراستنیان لە زكچوون و ئەو نەخوشیانەی كە لەكاتی گۆڕانی كەشوهەوا تووشی دەبن
5- رێگا لە نەخوشیەكانی سنگ و كۆكە وگرژبوونی لوولەكانی هەوا دەگرێت.
6- چارەسەری نەخوشی دەردە رێوی دەكات هەروەها رێگا لە هەڵوەرینی پرچ دەگرێت.
7- جگەر چالاك دەكات ودەی پارێزێت بە هۆی بوونی ماددەی Cysteine كە ماددەیەكی زۆر گرنگە بۆ چالاكی جگەر.
8- جەستە بەهێز دەكات و هەروەها گەدەو چالاكییەكانی بەهێز دەكات
9- خواردن و بوونكردنی مرۆڤ لە ئەنفلەوەنزا دەپارێزێت
10-بەسوودە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی گوێچكە.
11- چارەسەری نەخۆشییەكانی چاو دەكات بەتایبەتی لاوازی بینین و ئاوی شین
12- رێگا لە مەینی خوێن ونەخوشییەكانی دەگرێت بە هۆی بوونی ماددەی Selenium
13 – بەگشتی رێژەی كۆڵستڕۆل لە خوێندا كەم دەكات و جۆری كۆلسترۆلی بەسوود HDL بەرزدەكاتەوە كە رێگا لە مەینی خوێن دەگرێت.
14- رێگا لە شێرپەنجەكان دەگرێت. بە پێی لێكۆڵینەوەكان ئەو میللەتانەی پیازو سەوزە زۆر دەخۆن رێژەی تووشبونیان بە شیرپەنجەی گەدە كەمترە. پیاز ماددەی دژ بە شێرپەنجەكانی تیادایە وەك quercetin و هەروەها كانزای Selenium كە دوواین لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەسەڵمێنن ئەم كانزایە ئەگەرەكانی توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی پروستات و سیەكان و مەمك كەم دەكاتەوە، هەروەها رێگا لە جەڵتەی دڵ و مێشك دەگرێت.
15- پێواز كاریگەریەكانی پیری و تێپەربوونی تەمەن كەم دەكاتەوە بە هۆی چالاككردنی ریشاڵەكان.
16- پیاز وەك خۆراكێكی سروشتی بۆ نووستن.
17- پیاز بەتایبەتی بە خاوی چالاكی سێكسی بەهێز دەكات.
18- بۆڕیەكانی خوێن فراوان دەكات.
19- ئازارەكانی جومگەكان و رۆماتیزم و ماسوولكەكان كەم دەكاتەوە
20- یارمەتی كەمكردنەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا دەدات بۆیە خۆراكێكی زۆر پێویستە بۆ تووشبوان بە نەخۆشی شەكرە.
تێبینی:
بەڵام ئەم كەسانەی خوارەوە نابێ بیخۆن:
1- توشبووان بە باوەسیری.
2- ئەوانی گەدەیان تووشی برین هاتووە.
3- ئەوانەی شەقیقەیان هەیە.
4- ئەوانی نەخوشی خوێنیان هەیە هەروەها بە ئاوبوونی خوێن.
5- ئەوانی پەستانی خوێنیان نزم دەبێتەوە.
|