A Christmas Carol لە هەوڵێكدا بۆ چارەسەركردنی چەند گرفتێكی كۆمەڵایەتی
ئاماده‌ كردنی : تاوی كۆمه‌ڵایه‌تی
دەرهێنەر (رۆبەرت زیمكیس) توانی بەشێوازێكی پێشكەوتوو و توانایەكی بەرز چیڕۆكێكی كۆن نوێ بكاتەوە كە چەندین جار هاوێنەكانی كامێرا تۆماریان كردووە، بەڵام بە ئاماژەی زۆرینە دەرهێنەر (رۆبرت زیمكیس) سەركەووتنێكی یەكجار بەرزی بەدەستهێناوە لە پێشكەشكردنی فیلمەكەی بەتایبەتی لە رووی تێكست و ناوەرۆكەوە سەرەڕای ئەوەش پابەند بووە بە دەقە بنەڕەتیەكەی نووسەری بەناوبانگ (چارلس دیكنێز). لە حەفتایەكان تاكو ئەمڕۆ كەسایەتی (سیكرۆج) شوێنێكی گرنگ وتایبەتی هەیە لە لای منداڵ و گەرورەكان، بۆیە دەرهێنەر ئەم وێنەیەی بەشێوەیەكی بەرز و داهێنەرانە پێشان داوە و تیشكی خستۆتە سەر جیهانی تارماییەكان و كاریگەریان لەسەر هزری مندڵان، هەرووها كاری لەسەر هۆكاری ترس كردووە بەتایبەتی لە تارمایی لەدایكبووندا. وەك هەموو كارەكانی (دیكنێز)دا، فیلمی (ئیا كریسمس كارۆل) هەوڵیداوە ئەو كێشە كۆمەڵایەتییە ئاڵوزانەی لەم سەردەمەدا پەرەیانسەندووە چارەسەریانبكا،. وەك ستەم و نایەكسانی كۆمەڵایەتی.
وەك شێوەو دیزاینی فیلمەكەش سەركەوتنێكی چاوەڕوان نەكراوەی بەدەستهێناوە. دەرهێنەر دەمانبات بۆ شاری لەندەن لە سەدەی نۆزدەدا بەشێوازێكی زۆر نزیك لەژیانی راستەقینەی ئەو سەردەمە دوور لە شێوازی كلاسیكی، هەرچەندە فیلمی (ئیا كریسمیس كارۆل) كارێكی بەرزە، بەڵام بەدوور نەبووە لە رەخنە بەتایبەتی لە رووی وێنەگرتنەوە. دەرهێنەر (زیكمیس) لە كارەكانیدا زۆر ئارازووی ئەوەی هەبووە كە تەكنیكی جولە بەكاربهێنێت، بەڵام ئەم تەكنیكە لە گەڵ فیلمی ئەنیمێشن گونجاو نییە.
سەبارەت بە ئەكتەرەكان (جێم كاری) توانایەكی بەرزی نواندووە لە نواندنی كەسایەتی (سكرۆج)، بەڵام ئەكتەرەكانی تر روخساریان وەك وێنەیەك دوور لە واقعیەت و جوڵە پیشاندراوە،.
لە رووی تەكنیكەوە شارەزایان پشتیان بەستووە بە تكنیكی (3D) بۆ سەیركردنی ئەم فیلمە بەمەبەستی واقعیەت و جوڵەیەكی زیاتر بە چیرۆكی فیلمەكە ببەخشێت، بەڵام دەرهێنەر رێگای نەداوە تەكنەلۆجیا زاڵبێت بەسەر بابەتدا. لە ساڵی 1951 ئەكتەری بەناوبانگ (ئەلیستەر سیم) رۆڵی (سكرۆج) ی بینیووە، لە ساڵ 2009 دا جێم كاری رۆڵی هەمان كەسایتی دەگێرێت. لێرەدا كامیان زیاتر سەركەوتوو بووە لە بەرجەستەكردنی ئەم كەسایتییە؟